ڕۆدریگۆ، نهێنی شێوازی ئاهەنگگێڕانەکەی ئاشکرا دەکات



ڕۆدریگۆی بەرازیلی و هێرشبەری یانەی شاهانە، پاش تۆمارکردنی دووگۆڵ لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر یانەی ئۆساسۆنا،شیوازی ئاهەنگگێڕانەکەی بووە مانشێتی سەر ڕووپەڕی رۆژنامەو پێگە وەرزشییەکان، کاتێک بەشێوازێکی ئاماژە کە گوزارشت بوو لە پیتی (i) ئاهەنگی گێڕا.

 

ڕۆدریگۆ دوای یارییەکە لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی مارکا ئاشکرایکرد؛ ئەو ئاماژەیە ڕێزلێنانێک بوو بۆ منداڵێکی نەخۆش کە بەهاندانەکانی پاڵپشتی ڕیاڵ مەدرید دەکات بە ناوی (ئیگناسیۆ)، کە چەند ڕۆژێک پێش یاریی کۆتایی جامی شا چاوی پێی کەوتووە.

 

هێرشبەرە بەڕازیلییەکە دەڵێت: ئاهەنگێڕانەکەم بۆ ئیگناسیۆی تەمەن ٨ ساڵان بوو، ئەو تووشی شێرپەنجە بووە کە ئەم هەفتەیە لە گویگاتێراپیا، سەردانیم کرد، داوای لێکردم واژۆی ناوەکەی بکەم ئەگەر گۆڵم تۆمارکرد، منیش ئەوەم بۆ کرد.

 

ڕووداوێكی هاتووچۆ دوو قوربانی لێ‌ كەوتەوە
پێشت ڕووداوێكی هاتووچۆ دوو قوربانی لێ‌ كەوتەوە
بۆ تاقیكردنەوەكانی پۆلی 9 و 12 چەند بڕیارێك دەركرا
دواتر بۆ تاقیكردنەوەكانی پۆلی 9 و 12 چەند بڕیارێك دەركرا
ەیوەندیدار