بۆ تاقیكردنەوەكانی پۆلی 9 و 12 چەند بڕیارێك دەركرا



لیژنەی باڵای تاقیكردنەوە گشتییەكان چەند بڕیارێك دەربارەی تتاقیكردنەوەی وزاری و نیشتمانی دەردەكات و جەختدەكاتەوە، كە تەنها كار بە سیستمی (ئی پەروەردە) دەكرێت و بەپێچەوانەوە دەستەی كارگێڕی خوێندنگە لێی بەرپرس دەبێت.

لیژنەی باڵای تاقیكردنەوە گشتییەكان لە گشتاندنێكدا، كە وێننەی دەست (خەڵك) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، لەپێناو چاپكردنی پرسیاری تاقیكردنەوەكانی پۆلی 9 و 12 بە ڕاست و دروستی و گەیشتنی بە دەستی خوێندكاران، ئەوا لەسەر بنەمانی زمان و ئایینی خوێندكار دەبێت و داتا و زانیارییەكان لە سیستمی (ئی پەروەردە) وەردەگیرێت، بۆیە جگە لەوە كار بە هیچ نووسراوێكی دیكە ناكرێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەگەر زمانی خوێندكار كوردی بوو دەبێت پرسیاری تاقیكردنەوەكان كوردی بێت و ئەگەر عەرەبی بوو دەبێت پرسیارەكان عەرەبی بێت “جگە لە بابەتی زمانەكان” و ئەگەر زمانی خوێندكار ئینگلیزی بوو پرسیارەكانیش ئینگلیزی دەبێت و بابەتی كۆمەڵایەەتی بە كوردی دەبێت.
دەقی بڕیارەكانی لیژنەی باڵای تاقیكردنەوە گشتییەكان:

ڕۆدریگۆ، نهێنی شێوازی ئاهەنگگێڕانەکەی ئاشکرا دەکات
پێت ڕۆدریگۆ، نهێنی شێوازی ئاهەنگگێڕانەکەی ئاشکرا دەکات
مووچەی بەشێكی مامۆستایان دابەش دەكرێت
دوات مووچەی بەشێكی مامۆستایان دابەش دەكرێت
پەیوەنیدر