لە مانگی ڕابردوودا ٧٥ شوێنکار داخراون، ٤٤ تۆن خۆراک، شتومەکی ناتەندروست و خراپبوو لەناوبراوە، ١٤٥ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دینار سزای سەرپێچیکاران دراوە.
قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری بەدواچوون و گەڕانی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ مانگی چوار بڵاوکردەوە، لە ماوەی ئەو مانگەدا سەردانی هەشت هەزار و ٧٠١ شوێن کراوە، هەزار و ١٨ سەرپێچی تۆمارکراوە.
بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان ٧٥ شوێنکار داخراون و ١٥شوێنکاریشیان دۆسیەی یاسایی بۆ کراوەتەوە، ٤٥٩ شوێنیش پسوڵەی ئاگادارکردنەوەی بۆ کراوە.
لە ماوەی ئەو مانگەدا ٤٤ تۆن خۆراک، شتومەکی ماوە بەسەرچوو و خراپبوو لەناوبراوە، ١٤٥ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دیناریش سزایی دارایی سەرپێچیکاران دراوە و خراوەتە سەر داهاتی گشتی.