بەناوی دامەزراندن و وەرگرتنی زەوی پارەی لە هاووڵاتیان وەرگرتووە



پۆلیسی سلێمانی کەسێکی بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاووڵاتیان دەستگیرکرد، بە ناوی دامەزراندن، وەرگرتنی زەوی و زیادکردنی مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت پارەی لە هاووڵاتیان وەرگرتووە.

مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیركردووە، کە ژمارەیەکی زۆر پێناسی باری شارستانی و زانیاری هاووڵاتیان لابووە بە ماددەی ٣١٢ سزادانی عێراق ئێستا ڕاگیراوە.

ئەو هاووڵاتیە تەمەنی ٥٤ ساڵە، بە ناوی دامەزراندن، زەوی وەرگرتن‌ و زیادكردنی مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت پارەی لەهاووڵاتییان سەندبوو، پاش دەستگیرکردنیشی  چه‌ند سكاڵایه‌كی‌ له‌سه‌ر تۆماركراوه‌.

 

 

 

مانگی ڕابردوو لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ٧٥ شوێنیان داخستووە
پێت مانگی ڕابردوو لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ٧٥ شوێنیان داخستووە
خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان دەڵێن بەهۆی دابەزینی نرخی مریشک زیانیان دەکەن
دوات خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان دەڵێن بەهۆی دابەزینی نرخی مریشک زیانیان دەکەن
پەیوەنیدر