ڕووسیا ناڕەزایی بەرامبەر بە لێدوانەكانی پاپای ڤاتیكان دەردەبڕێت



خەڵك-
ئەلكسەندەر ئەڤدییڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە ڤاتیكان، ناڕەزایی توندی وڵاتەكەی بەرامبەر بە لێدوانەكانی پاپا فرەنسیس دەردەبڕێت كە باسی لە “توندوتیژی جەنگاوەرە چیچانییەكان” كردبوو لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەكەی ڕووسیا لە ئۆكراینا.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن ئەڤدییڤ و فەرمانگەی دیپلۆماسی لە ڤاتیكان بڵاوكرایەوە”ناڕەزایی دەردەبڕین بەرامبەر بەو جۆرە دەستەواژانە، تێبینی دەكەین كە هیچ شتێك نییە بتوانێت پتەوی یەكگرتوویی گەلی ڕووسی فرە نەژاد بهەژێنێت”.

پێشتر پاپا فرەنسیس لە دیمانەیەكی لەگەڵ میدیا ئەمریكاییەكان ڕایگەیاندبوو”جەنگاوەرە چیچانییەكان، بەشی هەرە گەورەی دڕندەیین لەنێو هێزەكانی ڕووسیا لە ئۆكراینا”.

 

کەشناسی: بەفر و باران دەبارێت
پێت کەشناسی: بەفر و باران دەبارێت
سەرۆك كۆمار: دەبێت مافی گەلی فەلەستین بپارێزرێت
دوات سەرۆك كۆمار: دەبێت مافی گەلی فەلەستین بپارێزرێت
پەیوەنیدر