بەپێی ڕاگەیەنراوی سه‌رۆكایه‌تی به‌رێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه لهناكاوهكان له توركیا، لە نێوان ٦ی شوبات تا ٦ی ئایار، ٣٣ هەزار و ٧٧ بوومەلەرزە لە ناوچە جیاجیاکانی تورکیا روویانداوە.
لە راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تی به‌رێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخی له‌ناكاو له توركیا ئاماژەی بەوەداوە؛”لە ماوەی تەنیا ٣ مانگدا ٣٣ هەزار و ٧٧ بوومەلەرزە روویانداوە، کە تیمەکانی چاودێری بەدرێژای ٢٤ کاتژمێر لە رۆژێکداو ٧ رۆژ لە هەفتەدا چاودێری ڕووداوە لەناکاو و سروشتییەکان دەکرێت”.
بەرەبەیانی رۆژی ٦ـی شوباتی ٢٠٢٣، دوو بوومەلەرزە بەگوڕەکانی ٧.٧ و ٧.٦پلەی رێخته‌ر تورکیا و باكووری كوردستان، سووریا و رۆژئاوای كوردستانی ھەژاند، کە کاریگەری بەهێزی بوومەلەرزەکان لە ھەرێمی کوردستانیش ھەستی پێکرا .