بۆ كارتی ئەلیكترۆنی بەشەخۆراك پارە وەردەگیرێت؟



وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشكرای دەكات، كە دەستیان بە دابەشكردنی كارتی ئەلیكترۆنی بەشەخۆراك كردووە و سەرجەم عێراق و هەرێم دەگرێتەوە.

وەزارەتی بازرگانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەستیان بە دروست كردن و دابەشكردنی كارتی نوێی بەشەخۆراك كردووە، كە ئەلیكترۆنییە و پسووڵەی كاغەزی نامێنێت.

ڕاشیگەیاندووە، لە ئێستادا لە هەواڵی ئەوەدان 13 ملیۆن كارتی ئەلیكترۆنی بەشەخۆراك دابەش بكەن بەسەر پارێزگاكاندا.

جەختیشی كردۆتەوە، لە بەرامبەر كارتی ئەلیكترۆنی خۆراك هیچ پارەیەك لە هاووڵاتیان وەرناگیرێت.

لای خۆشیەوە، بەڕێوەبەرایەتی پسووڵەی خۆراكی هەولێر ڕایگەیاندووە، دەستیان كردووە بە كاركردن لە پڕۆژەی بە ئەلیكترۆنی كردنی كارتی خۆراك.

هاوكات، یاسین مەحمود، بەڕێوەبەری پسووڵەی خۆراك لە سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ گۆڕینی پسووڵەی خۆراك بۆ كارتی زیرەك دەبێت چەند تیمێك پێكبهێندرێت لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحییەكان، بەغداد داوای ئامار و داتای لە ئێمە كردووە و ناردوومانە و چاوەڕوانی وەڵامی حكومەتی عێراق دەكەین.

ڕاشیگەیاندووە، لەمەوبەدوا پسووڵەی خۆراك نامێنێت و دەكرێتە كارتی زیرەك بە جۆرێك، كە مانگانە ئەو ماددە خۆراكییانەی دادەبەزێت هاووڵاتییان لە رێگای كارتەكەیانەوە، كە لای بریكارەكان ئامێرێك دادەنرێت و كارتە زیرەكەكە دەخرێتە ئامێرەكەوە و ژمارەی ئەندامانی خێزان و ئەو بڕە خۆراكەی دەدرێتە هاووڵاتییان دەیخاتەڕوو.

مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی دادەخرێت
پێشت مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی دادەخرێت
بڕیارێكی دیكە بۆ پارەی ئاوی ماڵان دەركرا
دواتر بڕیارێكی دیكە بۆ پارەی ئاوی ماڵان دەركرا
پەیوەندیدار