لە عێراقەوە كاتی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیەنرا



میدیا عێراقییەكان لە زاری سەرچاوەیەكی حكومییەوە كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 4ی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاودەكەنەوە، لەكاتێكدا هێشتا وەزارەتی دارایی هەرێم هیچ لیستێكی دابەشكردنی مووچەی بڵاونەكردۆتەوە و چاوەڕێی گەیشتنی 400 ملیارەكەی بەغدایە.

ئاژانسی (بغداد الیوم)ی عێراقی لە زاری سەرچاوەیەكی حكومییەوە بڵاویكردۆتەوە، ”سبەینێ‌ یەك شەممە، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 400 ملیار دینار دەنێرێت و دەیخاتە سەر حسابی حکومەتی هەرێم بۆ مووچەی فەرمانبەران”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “حکومەتی هەرێم لە ڕۆژی سێ شەممەوە دەستدەكات بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بە هەمان خشتەی دابەشکردنی پێشوو، کە لە ماوەی دوو هەفتەدا کۆتایی دێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ شەممە، سەباح حەسەن، ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا، وەزارەتی دارایی بڕی 400 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێرێت.

وتوشیەتی، “وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم ناتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدات بەهۆی وەستانی هەناردەکردنی نەوت، هەربۆیە پێویستی بە پارەی زیادە هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت مووچەی فەرمانبەران بدات، کە ئێستا دواکەوتووە.”

هەرێمی کوردستان شایەتی قەیرانێکی دارایی سەختە، کە بووە هۆی ئەوەی نەتوانێ‌ مووچەی فەرمانبەران بدات دوای بڕیاری وەستاندنی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمەوە بۆ تورکیا، ئەمەش دوای ئەوە هات، کە وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵی لە دادگا نێودەوڵەتییەکان داوایەكی یاسایی بردەوە.

حكومەتی هەرێم پارەی مووچەی فەرمانبەران لە بودجەدا ئاشكرادەكات
پێت حكومەتی هەرێم پارەی مووچەی فەرمانبەران لە بودجەدا ئاشكرادەكات
لە سلێمانی و هەڵەبجە دابەشكردنی هێلكە دەستی پێكرد
دوات لە سلێمانی و هەڵەبجە دابەشكردنی هێلكە دەستی پێكرد
پەیوەنیدر