دەربارەی ناردنی دۆلار بۆ ئێران ڕوونكردنەوە دەدرێت



ژووری هاوبەشی بازرگانی ئێرانی- عێراقی ڕایدەگەیەنێتن ڕێگە لە كۆمپانیا و نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو گیراوە دۆلار ڕەوانەی ئێران بكەن.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی (ئێران ئینتەرناشناڵ) جیهانبەخش سنجانی شیرازی، ئەمینداری گشتی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێرانی- عێراقی ڕایگەیاندووە، بانكی ناوەندی عێراق نووسینگە و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراوی پابەند كردووە سەبارەت بە حەواڵەكردنی دۆلار بۆ ئێران.

ڕاشیگەیاندووە، ئەگەر مەبەست لە بڕیارەكە ئێران بێت، بانکی ناوەندی عێراق بەهۆی سزاکانەوە دۆلار بۆ ئاڵوگۆڕ تەرخان ناکات.

دوابەدوای ڕێككەوتنەكەی ئەمریكا و عێراق بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی حەواڵەی دۆلار بۆ دەرەوە بەتایبەت ئێران، بەهای دۆلار لە بازاڕی عێراقی ڕووی لە دابەزین كردەوە و هەموو جموجۆڵەكانی حەواڵی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە بەهۆی تۆماركردن لە سەكۆی ئەلیكترۆنی كۆنتڕۆڵ كراون.

عه‌لی باپیر: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كان سڵاو له‌ یه‌كتری ناكه‌ن كه‌چی ده‌ستی خه‌ڵكی تر ماچ ده‌كه‌ن
پێت عه‌لی باپیر: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كان سڵاو له‌ یه‌كتری ناكه‌ن كه‌چی ده‌ستی خه‌ڵكی تر ماچ ده‌كه‌ن
هێنانی ئۆتۆمبێلی ئەمریكی بۆ عێراق بەڕێژەی 1000% زیادی كردووە
دوات هێنانی ئۆتۆمبێلی ئەمریكی بۆ عێراق بەڕێژەی 1000% زیادی كردووە
پەیوەنیدر