شاندێكی وەبەرهێنەرانی هەرێم لە میسرە



شاندێكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی هەرێم بە فەرمی بانگهێشتی وڵاتی میسر دەكرێت و ئەمڕۆش بەشداری لە كردنەوەی پێشانگای “قاهیرە بۆ بیناسازی” دەکەن.

یاسین مەحمود ڕەشید، سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەسەر داوای فەرمی میسر، شاندێكی یەكێتی وەبەرهێنەران لە هەر چوار پارێزگاكەی هەرێم چوونەتە قاهیرە و چەند وەبەرهێن و بازرگانێكی دیاری هەرێمیش بەشدارن و ئەمڕۆ بەشداربووین لە كردنەوەی پێشانگای ساڵانەی “قاهیرە بۆ بیناسازی”.

ڕاشیگەیاند، بایەخدان و گرنگی پێدانی ئەمساڵی میسر بە هەرێمی كوردستان دوابەدوای ئەو بایەخپێدانەیە، كە ئەردەن و وڵاتانی كەنداو بە سەرمایەداران و كەرتی تایبەتی هەرێمی كوردستانی دەدەن و لەم سەردان و دیدارانەدا چەندین كۆبوونەوە لەنێوان سەرمایەداران و خاوەن كارگە گەورەكانی میسر لەگەڵ سەرمایەداران و وەبەرهێنەرانی هەرێم ئەنجام دەدرێت.

وتیشی، “ئەو بایەخپێدانەی میسر بە وەبەرهێنەرانی هەرێم بۆ ئەوەیە، كە ئەو ولاتە دەیەوێت قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان زیاد بكات و هەروەها ئەو ئاستە بەرزەی بەدەستی هێناوە لە تەكنەلۆجیای پیشەسازی و كارگەكاندا، دەیانەوێت بەرهەمەكانی بگەیەنێتەوە بە ناوچەكانی عێراق”.

یاسین مەحمود ڕوونیشی كردەوە، ئەندازیار ئەپمەد سەمیر ساڵح، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی میسڕ، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە ئامادەبوونی وەبەرهێنەرانی هەرێم لەم پێشنانگایەدا و شانبەشانی وەبەرهێنەرانی هەرێم سەردانی چەندین كۆمپانیای گەورەی ناو پێشانگاكەیان كرد.

“دەرمانی دژە بەكتریا بۆ منداڵان كارەساتی دروست كردووە”
پێت “دەرمانی دژە بەكتریا بۆ منداڵان كارەساتی دروست كردووە”
نرخی دۆلار دابەزی
دوات نرخی دۆلار دابەزی
پەیوەنیدر