نرخی دۆلار دابەزی



پاش چەند ڕۆژێك لە بەرزبوونەوەی بەهاكەی بەرامبەرر بە دیناری عێراقی، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی دۆلاری ئەمریكی ڕووی لە دابەزین كردەوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لە ئێستادا ڕووی لە دابەزین كردۆتەوە و 100 دۆلار بە 144 هەزار مامەڵەی پێوەدەكرێت، لەكاتێكدا بەیانی لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا بە 144 هەزار و 750 دینار بوو.

ڕاشیگەیاند، نرخی تمەن بە كاش 100 دۆلار بە 5 ملیۆن و 100 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هاوكات نرخی 100 دۆلار لە بۆرسەی هەولێر بە 143 هەزار و 900 دینار و لە بۆرسەی بەغدا بە 143 هەزار و 750 مامەڵەی پێوەدەكرێت.

شاندێكی وەبەرهێنەرانی هەرێم لە میسرە
پێشت شاندێكی وەبەرهێنەرانی هەرێم لە میسرە
ڕێككەوتنی هەرزان كردنی نرخی بەنزین بۆ 450 دینار ئاشكراكرا
دواتر ڕێككەوتنی هەرزان كردنی نرخی بەنزین بۆ 450 دینار ئاشكراكرا
ەیوەندیدار