ئەمساڵ ئاستی ئاوی بەنداوەکانی عێراق کەمیانکردووە



سەرباری زۆری ڕێژەی دابارین، بەڕێوەبەری بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، ئەمساڵ حەوت ملیار مەترسێجا ئاوی بەنداوەکانی عێراق کەمیانکردووە.

ئەمساڵ ئاستی دابارین بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیار بووە، بەڵام بەپێی وتەکانی ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان لە سێیەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی ئاو ئەمساڵ ٧ ملیار مەترسێجا ئاو لە بەنداوەکانی عێراق کەمیان کردووە.

ئەو بەڕێوەبەرە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، بەهۆی کەمی بەنداو، کەم بەردانەوەی ئاو لە تورکیا، دروستبوونی گرفت لە حەوزی ڕووباری فورات، ئەمساڵ ئاوی بەنداوەکانی عێراق کەمیان کردووە.

بۆ ڕزگاربوونی عێراق لەم کێشەیە، ڕەحمان خانی پێشنیار دەکات، پلانێکی ورد بۆ سوودوەرگرتن لە بارانی وەرزی دابارین دابنێرێت، هاوکات عێراقیش دانوستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، تورکیا و ئێران بکات تا بڕێکی زیاتری ئاو بە عێراق بگات، بەنداوی زیاتر دروستبکرێت

 

ڕێككەوتنی هەرزان كردنی نرخی بەنزین بۆ 450 دینار ئاشكراكرا
پێت ڕێككەوتنی هەرزان كردنی نرخی بەنزین بۆ 450 دینار ئاشكراكرا
قائیمقامیەتی سلێمانی ‌هاووڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە
دوات قائیمقامیەتی سلێمانی ‌هاووڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە
پەیوەنیدر