خەڵك-
عەبدولـلەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆك كۆماری عێراق، هەڵوێستی عێراق لەگەڵ دەوڵەتی فەلەستین دووپاتدەكاتەوە، جەختیش لەسەر پێویستی كاریی هاوبەش دەكاتەوە بۆ كۆتایی هێنان بە نەهامەتییەكانی گەلەكەی.
بەپێی تویتێك كە لەلایەن سەرۆك كۆماری عیراقەوە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی “تویتەر” بڵاوكرایەوە”لەڕۆژی نێودەوڵەتی بۆ هاوسۆزی لەگەڵ گەلی فەلەستین، هەڵوێستی عێراق بۆ پشتیوانی لە مافی ڕەوی گەلی فەلەستین و دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین كە پایتەختەكەی قودسی پیرۆزە، دووپاتدەكەینەوە”.
عەبدوللـەتیف جەمال ڕەشید، جەخت لەسەر پێویستی كاریی هاوبەش و كاریگەر دەكاتەوە بۆ”كۆتایی هێنان بە نەهامەتییەكانی گەلی فەلەستین و پاراستنی تەواوی مافەكانی”.