ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەر بڕە پارەیەک ئێستا هەرێم وەریبگرێت شتێکی زیادە نییە لەمافی خۆی، بەڵکو وەک پێشینە وەریدەگرێت و لەبەشە بودجەی هەرێم دواتر دەشکێنرێت. ئەم ڕێکارە ئیدارییانە کاتی پێدەچێت، هەروەها سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد رایگەیاند، ئینشاڵا له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌و 400 ملیاره ڕه‌وانه ده‌كرێت.
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، “بەغدا ڕێكاری ئه‌ملا و ئه‌ولا دەبیننەوە بۆ ناردنی پارە بۆ هەرێم، کە بریتین لە بابه‌تی سولفه و بابه‌تی قه‌رز ئه‌مانه‌ش پێویستی به ڕێكاری یاسایی و ڕێكاری ئیداری هەیە هه‌تا ته‌واو بكرێت یان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌تا بڕیار له‌سه‌ر ناردنی ده‌درێت.”
وتیشی:”دوێنێ ڕێكاره‌كانی ناردنی 400 ملیاره‌كه كۆتایی پێهات و ته‌واومان كرد بۆ ژماره حساب له بانكی ڕه‌شید و له بانكی ڕافیده‌ین ته‌واومان كرد، وه دوو گرێبه‌ستی نێوان وه‌زیری دارایی هه‌رێم له‌گه‌ڵ هه‌ردوو بانكه‌كان واژۆ كرا‌و ئینشاڵا له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌و 400 ملیاره ڕه‌وانه ده‌كرێت”.
لای خۆیەوە سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی:”ئه‌وه‌ی ئێستا ڕه‌وانه ده‌كرێت بۆ هه‌رێم له به‌شه بودجه‌ی 2023 ی هه‌رێمی كوردستانه كه هه‌تا ئێستا په‌سه‌ند نه‌كراوه له‌به‌رئه‌وه له بانكه‌كان ئه‌و بڕه‌پاره‌یه ده‌درێت وه‌كو قه‌رز”.
فارس عیسا وتیشی:”مامه‌ڵه‌ی بانكه‌كان له‌گه‌ڵ قه‌رز هه‌ندێكی ڕێكاری یاسایی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه ئه‌مه‌یه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی تۆزێک دوابكه‌وێت ئومێده‌وارین سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ڕه‌وانه بكرێت من دڵنیاشم هیچ نه‌ماوه بۆئه‌وه‌ی ره‌وانه نه‌كرێت.”
هەروەها نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی کاروباری دارایی و ئابوری لەپەرلەمانی هەرێم، رایگەیاند، هۆکاری نەناردنی پارەکە لە بەغداوە بۆ ڕێکارە “ئیداری و هونەریەکان” دەگەڕێتەوە.
ئەو بۆ دەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاند، “هەر بڕە پارەیەک ئێستا هەرێم وەریبگرێت شتێکی زیادە نییە لەمافی خۆی، بەڵکو وەک پێشینە وەریدەگرێت و لەبەشە بودجەی هەرێم دواتر دەشکێنرێت. ئەم ڕێکارە ئیدارییانە کاتی پێدەچێت.”