كارمەندانی تەندروستی خۆپیشاندان دەستپێدەكەن



دەستەی نوێنەرانی خۆبەخش لە كەرتی تەندروستی لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین خۆپیشاندان بۆ دامەزراندنیان ڕادەگەیەنن.

دەستەی نوێنەرانی خۆبەخشی تەندروستی لە ئیدارەی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ھاوپیشەكانمان ئاگادار ئەكەینەوە، كە ڕۆژی یــەك شــەممە لە كاتژمێر ٩ی بەیانی ئامادەبن لە بەردەم بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەرین بە مەبەستی گردبوونە و ناڕەزایەتی دەربڕین.

ڕاشیگەیاندووە، خۆپیشاندان دەكەن لە پێناو دەستەبەركردنی مافەكانمان بە مەبەستی دامەزراندنمان.

دەستەی نوێنەرانی خۆبەخشی تەندروستی داواش كارمەندان دەكات “هەموویان ئامادەبن و ئەبێ بەردەوام فشار درووست بكەین و بەردەوام بین لە گردبوونەوە”.

لە ئێستادا لە بەشێكی زۆری نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكان بەهۆیی كەمی میلاكەوە ژمارەیەكی زۆری خۆبەخشی لە كارمەندانی تەندروستی دەوام دەكەن، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێك نییە بۆ دامەزراندنیان بە هەمیشەیی یان بە گرێبەست.

توركیا كوژرانی سەربازێكی لە هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنێت
پێشت توركیا كوژرانی سەربازێكی لە هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنێت
مەزڵوم عەبدی داوایەك لە ئەمریكا دەكات
دواتر مەزڵوم عەبدی داوایەك لە ئەمریكا دەكات
ەیوەندیدار