سودانی: ئەو متمانەیەی بەدەستمان هێناوە بەرئەنجامی ڕاستگۆییمان بووە لەگەڵ خەڵك



سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، كارنامەی حكومەتەكەم تەنیا گوتار نییە، بەڵكو كردارە و دەشڵێت: “یەدەگی دراوی باشمان هەیە و كارمان كردووە لەسەر بەهێزكردنی سیستمی بانكی بۆ ئەوەی تووشی كێشەكانی ڕابردوو دەربارەی بەهای دینار نەبین”.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پەناڵێكی دیداری عێراق ڕایگەیاند، بەهای دینار بەتەواوی جێگیر دەبێت وەك ئەو نرخەی دیاریمان كردووە، كە 100 دۆلار بە 130 هەزار دینارە.

ڕاشیگەیاند، لە 6 مانگدا سەلماندمان ئەم كابینەیە سەركەوتوو بووە، چونكە كارنامەی حكومەتەكەم تەنیا گوتار نییە، بەڵكو كردارە و تا ئێستا 31%ی كارنامەی كابینەكەمان جێبەجێ‌ كردووە.

وتیشی، “لە بەڵێنەكانمان لەگەڵ گەلی عێراق ڕاستگۆ بووین و لە هەر بوارێك حكومەت كاری تێدا كردبێت سەركەوتوو بووە”.

دەبارەی بودجە ڕایگەیاند، پەسەند نە كردنی بودجە لە ئێستادا خۆی كێشەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، 20 ساڵی ڕابردوو بەس بوو كێشەكان وەلاوە بنێین و ئەزموونی لێ‌ وەربگرین.

سودانی دەشڵێت: “ئەو متمانەیەی بەدەستمان هێناوە بەرئەنجامی ڕاستگۆییمان بووە لەگەڵ خەڵك و لە 12ی حوزەیران یەكەم ڕاپۆرت دەربارەی كارنامەی حكومەت ڕادەگەیەنین”.

سودانی: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین دەكەين
پێشت سودانی: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین دەكەين
نێچیرڤان بارزانی: عێراق دەبێ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت
دواتر نێچیرڤان بارزانی: عێراق دەبێ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت
ەیوەندیدار