ڕێنماییەكی دیكە بۆ كۆمپانیا و پێشانگاكانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەركرا



وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەمواری سێیەمی ڕێنماییی تایبەت بە كۆمپانیاكان و پێشانگاكانی هاوردەكردن و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەركرد.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕێنمایی ژمارە (٥)ی ساڵی ٢٠٢٣ دەركرد، كە تایبەتە بە ڕێکخستنی کاری کۆمپانیاکانی (هاوەردەکردن و گواستنەوە و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل) و پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل.

وەك لە ڕێنماییەكەدا هاتووە، كۆمپانیاكان و پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل دەتوانن داوای هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەت و باركۆدی ئەلیكترۆنی گرێبەستی ئەلیكترۆنی بكەن و هاوكات دەشتوانن لەحاڵەتی بەردەوامبوون لە كاركردن لقی نوێ‌ لە هەمان پارێزگا بە باركۆدی جیاواز.

جەختیشی كردۆتەوە، دەبێت ژوورێكی تایبەت بە فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بۆ گرێبەستی ستاندار بكەنەوە و سەرجەم بەراییەكانی ئۆتۆمبێلەكەی تێدا ڕێكبخرێت، كە پێكهاتوون لە وێنەیەك لە گرێبەستی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و مەنەفێست و سەرجەم بەراییەكانی ئۆتۆمبێل.

هەر لە ڕێنماییەكەدا هاتووە، هەر كۆمپانیا و پێشانگایەك سەرپێچی بكات، غەرامە دەكرێت بە بڕی 2 ملیۆن دینار لەگەڵ ڕاگرتنی كۆدی گرێبەستی فرۆشتن بۆ 10 ڕۆژ و لەحاڵەتی دووبارەكردنەوەی دەبێتە 4 ملیۆن غەرامە و ڕاگرتنی كۆدی گرێبەست بۆ 30 ڕۆژ و لە حاڵەتی سێیەمدا غەرامەكە 4 ملیۆن دینار دەبێت لەگەڵ ڕاگرتنی كۆدی فرۆشتن بۆ یەك ساڵ.

كچێك بە چەقۆ هێرشی كردە سەر كوڕێك و كوشتی
پێت كچێك بە چەقۆ هێرشی كردە سەر كوڕێك و كوشتی
هەڵەبجە دەبێتە پارێزگای 19ی عێراق
دوات هەڵەبجە دەبێتە پارێزگای 19ی عێراق
پەیوەنیدر