بۆ بەشداری لە پانێلێکی دیداری بەغدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبێەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤-٥-٢٠٢٣ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدا دەکات و بەشداری پانێلێکی دیداری بەغدا دەکات بە ناونیشانی “هەرێمی کوردستان.. لایەنێکی کارا لە گۆڕەپانی نیشتمانی و نێودەوڵەتی”.
لە سەردانەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و دۆخی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا ڤەرباس دەخەن.