خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە دەکرێت



ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە دەکات.

فەرمانگەی راگەیاندن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا کارنامەی دانشتنەکەی ئەمڕۆی بڵاوکردووەتەوە، بەپێی کارنامەکە لە میانی دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا، خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە دەکرێت.

رۆژی سێی مانگی نیسانی ٢٠٢٣، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە کرد.

رۆژی ١٣ی ئاداری ٢٠٢٣، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رێکارە فیدراڵییەکانی بەپارێزگابوونی ھەڵەبجەی پەسەندکرد و دواتر ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی کرد بۆ ئەوەی پەسەند بکرێت.

هەر لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا، پرۆژەیاسای ئەندامبوونی عێراق لە سیستەمی سیاسیی رێکخراوی گەشەپێدانی ئافرەتان لە وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی هاریکاری ئیسلامیی و پێکھێنانی لیژنەیەکی کاتی بۆ بنبڕکردنی ماددەی ھۆشبەر دەخرێتە دەنگدانەوە.

هەر لە میانی دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا، خوێندنەوەی دووەم پڕۆژەیاسای ئەندامبوونی عێراق لە دامەزراندنی بانکی ئەورووپا بۆ ئاوەدانکردنەوە و یاسایەکی تایبەت بە کۆچپێکراون دەکرێت.

کرێکارێک گیانی لەدەستدا
پێشت کرێکارێک گیانی لەدەستدا
هۆشداری دەدرێتە کۆگاو کارگەکانی بەرهەمهێنانی ئاو
دواتر هۆشداری دەدرێتە کۆگاو کارگەکانی بەرهەمهێنانی ئاو
ەیوەندیدار