مەزڵوم عەبدی داوایەك لە ئەمریكا دەكات



خەڵك-
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕایدەگەیەنێت، تائێستاش تری هێرشە زەمینییەكەی توركیا لەئارادایە، هەرچەندە ئەمریكا دڵنیایی داوە، داواشی كرد واشنتن پەیامێكی بەهێزتر بنێرێت، بەرامبەر بە جموجۆڵە بێ‌ پێشینەكانی توركیا لەسەر سنور.

مەزڵوم عەبدوی لە دیمانەیەكی لەگەڵ ئاژانسی “ڕۆیتەرز” ڕایگەیاند:”جموجۆڵ و لەشكركێشی هەیە لەسەر سنورەكان و لەنێو سوریا، لەو ناوچانەی گروپەكانی سەر بە توركیا دەستییان بەسەردا گرتووە”.

بە وتەی عەبدی:”بەڕوونی لەلایەن واشنتن و مۆسكۆوە دڵنیاكراوەتەوە كە ئەوان دژ بە هەر هێرشێكی زەمینی توركیان، بەڵام ئەوان دڵنیایی بەهێزترییان دەوێت، تا بتوانرێت ئەنقەرە جڵەوبكرێت و ڕێگەی پەلاماردانی لێبگرێت”.

فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات دەڵێت:”تائێستاش نیگەرانن. پێویستيان بە دڵنیایی زیاتر و بەهێزترە تا بەر بە هەڵوێستی توركیا بگیرێت. توركیا خواستی خۆی ڕاگەیاند و لەئێستادا چاودێری كاروبار و هەڵوێستی وڵاتانە. سەرەتای بەرپابوونی داگیركارییەكەش بەندە بە چۆنیەتی لێكدانەوەی وڵاتان بۆ هەڵوێستەكەی توركیا”.

توركیا بەنیازە هێرشی زەمینی بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان ئەنجام بدات و چەند جارێكیش ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی وڵاتەكە، هەڵوێستی نەگۆڕی توركیای لەو بارەیەوە دووپاتكردۆتەوە.

كارمەندانی تەندروستی خۆپیشاندان دەستپێدەكەن
پێت كارمەندانی تەندروستی خۆپیشاندان دەستپێدەكەن
سودانی و ڕەئیسی لەسەر پاراستنی ئاسایشی سنوورەكان ڕێكدەكەون
دوات سودانی و ڕەئیسی لەسەر پاراستنی ئاسایشی سنوورەكان ڕێكدەكەون
پەیوەنیدر