لیڤیا لە كاتی دەنگ تۆمار كردن بۆ گۆرانی گــــــەریان یاوەری دایكی دەكات و دەیەوێت گۆرانییەكە بڵێتەوە.
چۆپی فەتاح، خانمە هونەرمەندی كورد لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، گەریان پڕبوو لە یادەوەری جوان لەكاتی دەنگ تۆمار كردن (لیڤیا) لە ستۆدیۆ لەگەڵما ئامادەبوو، وتی: دایكە منیش ئەمەوێت گۆرانی بڵێم .
دەشڵێت: “ھاوكاریم كرد و لەسەر كورسیەكە وەستا بەدەم دەنگی منەوە گۆرانیەكەی زۆر بە شیرینی ئەوتەوە، لەوكاتە ھەستێكی زۆر خۆشم ھەبوو، كە كچەكەم لە تەمەنی ٣ ساڵی یادەوەریەكی جوانی تۆمار كرد، كە لەم بەرھەمە كوردیە فۆلكلۆریە لەگەڵمایە”.
چۆپی هیوا دەخوازێت، “ھەمیشە بە گرینگیەوە سەیری توانا و بەھرەكانی منداڵەكانتان بكەن ئەوان ھیوای ئایندەن”.