بەڕێوەبەرایەتیی ڕێكخستنی پسووڵەی خۆراك لە هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دەستكرا بە دابەشكردنی هێلكەكەی مانگی ڕەمەزان و هەر خێزانێك یەك تەبەق هێلكەی پێدەدرێت.
بەڕێوەبەرایەتی ڕێكخستنی پسووڵەی خۆراك لە هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو هێلكەیەی لە چوارچێوەی سەبەتەی بەشەخۆراكی مانگی ڕەمەزان بڕیاری لێ درابوو دابەش بكرێت، ئەمڕۆ دەستكرا بە دابەشكردنی و هەر خێزانێك یەك تەبەق هێلكەی پێ دەدرێت.
ڕاشیگەیاندووە، پێویستە بریكارەكان ڕاستەوخۆ هاووڵاتییان ئاگاداربكەنەوە بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراك و هێلكە، كە مێژووی دەرچوونی هێلكەكە نوێیە.
بەپێی بڕیاری وەزارەتی بازرگانی عێراق، بۆ مانگی ڕەمەزان چەند ماددەیەك بۆ بەشەخۆراك زیاد كرا، وەك ئاردی سفر و نیشاستە و شعریە و یەك تەبەق هێلكە، بەڵام دابەشكردنی هێلكەكە دواكەوت.