شارەزایەكی كەشناسی ئاشكرای دەكات، كە شەپۆلێكی خۆڵبارینی ماوە كورت چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە.
محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئێستادا بەھۆی چالاك بوونی بای باشووری خۆرئاواوە خۆڵبارینێكی مامناوەندی ماوە كورت لە باشووری موسڵەوە بەرە و پارێزگای كەركوك و باشووری پارێزگای سلێمانی و سنوری ئیدارەی گەرمیان دێت.
ڕاشیگەیاند، ماوەی خۆڵبارینەكە كورتە و لە درەنگانی شەو تا بەرەبەیان كاریگەری نامێنێت .