بۆ پسووڵەی خۆراكی هاووڵاتیانی هەرێم بڕیارێك دەركرا



دوابەدوای بڕیاری وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ گۆڕینی پسووڵەی خۆراكی كاغەزی بۆ ئەلیكترۆنی و كارتی زیرەك، لە شارەكانی هەرێمیش دەست بە پڕۆسەكە كرا و بەڕێوەبەرایەتی پسووڵەی خۆراكی هەولێر دەڵێت: “دەست بە دیجیتاڵ كردنی پسووڵەی خۆراك دەكەین”.

بەڕێوەبەرایەتی پسووڵەی خۆراكی هەولێر لە ئاگادارییەكدا بۆ هاووڵاتیان، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، “لە ئەمڕۆوە 3-5-2023 بەهۆی بەدیجیتاڵ كردنی پسووڵەی خۆراك بۆ كاتێكی نادیار گشت مامەڵەیەكی بەڕێوەبەرایەتیمان ڕادەگیرێ‌”.

لای خۆشیەوە، سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، وەزارەتی بازرگانی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرنامە خۆراكی جیهانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان، فۆڕمی خۆراكی هاووڵاتیان لە هەموو عێراق دەكاتە كارتی ئەلكترۆنی.

ڕاشیگەیاند، سوودی كارتی ئەلیكترۆنی ئەوەیە، كە لەڕێی بەرنامەیەكەوە لە مۆبایلەوە دەتوانرێ گواستنەوە و زیادكردنی منداڵ و گواستنەوەی هاوسەر و هەموو گۆڕانكاریەكان بكرێت.

ئاشكراشی كرد، ئەم بەرنامە پەیوەست دەكرێ بەهەموو دامەزراوەكانی حكومەت، لەئێستادا لەشاری نەجەف 95%ی جێبەجێ كراوە و لە پارێزگای دهۆك-یش دەستی پێكردووە.

پێشتر ئەسیر داود غرێری، وەزیری بازرگانی بۆ ئاژانسی فەرمی (العراقیە) ئاماژەی بەوەكرد، دەبێت گۆڕینی پسووڵەی خۆراكی كاغەزیی بۆ ئەلیكترۆنی لەماوەی 6 مانگدا كۆتایی بێت و هەموو هەوڵێكیان خستۆتەگەڕ بۆ تەواو كردنی پڕۆسەكە لەو ماوەیەدا و گۆڕینی پسووڵەكە بۆ كارت پارە لەسەر هاووڵاتیان ناكەوێت.

ڕاشیگەیاندووە، كارتی ئەلیكترۆنی بەشەخۆراك چەند تایبەتمەندییەكی گرنگی هەیە و پێویستی بە سەردانی فەرمانگەكان نییە و هەروەها پڕۆسەی گواستنەوە و زیادكردنی منداڵ لەڕێگەی ئەپڵیكەیشنی ئەلیكترۆنی دەبێت و كارتەكە بۆ هەمیشەییە و پێویستی بە گۆڕین نییە.

كچەكەی چۆپی فەتاح دەیەوێت وەك دایكی ببێ‌ بە هونەرمەند
پێت كچەكەی چۆپی فەتاح دەیەوێت وەك دایكی ببێ‌ بە هونەرمەند
كاتی ناردنی 400 ملیار دینارەكەی عێراق دیاریكرا
دوات كاتی ناردنی 400 ملیار دینارەكەی عێراق دیاریكرا
پەیوەنیدر