وەزارەتی بەرگری توركیا، كوژرانی سەربازێكی لە ئۆپەراسیۆنی “چڕنوكی- قفڵ” كە لەدژی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستانە، لە هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنێت.
بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی بەرگری توركیاوە بڵاوكرایەوە”لە یەك شەممەی ڕابردوو لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چڕنوكی- قفڵ، خەلیل ئیبراهیم یغیت بە گوللـەی گەریلاكانی (پەكەكە) برینداربوو”.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”یغیت وێڕای هەموو هەوڵە پزیشكییەكان بۆ ڕزگاركردنی، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا”.
سوپای توركیا لە مانگی نیسانی ڕابردووەوە، دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی “چڕنوكی- قفڵ”ی لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، لەدژی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان دەستپێكردووە، ئێستاش ئەو ئۆپەراسیۆنە لە ناوچەكانی (ئاڤشین، مەتین، و زاب) بەردەوامە.