ئەردۆغان دۆزینەوەی نەوتی لە باکووری کوردستان ئاشکراکرد، ڕۆژانە دەتوانن لەو نەوت ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمبهێنن.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاندووە، لە ناوچەکانی جودی و گابارەی باکووری کوردستان کێڵگەی نەوتی دۆراوەتەوە، توانای بەرهەمهێنانی ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی لە ڕۆژێکدا هەیە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، پڕۆسەی کردنەوەی بیرە نەوتەکان ئەنجامی ئەرێنی هەبووە، هاوکات لەبارەی بیرە نەوتی ئایبوکە یاڵچین لە ناوچەی جەزیرە ئەوەی خستەڕوو، ئەو بیرە نەوتە یەدەگێکی گەورەی نەوتی هەیە.
دەڵێت “تەنها ئەو بیرەنەوتە، زیاتر لەوەی تەواوی توركیا بەرهەمیدەهێنێت، نەوت دابیندەکات، كوالێتییەكەی زۆر بەرزە و رۆژانە ١٨٠هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت”.