بەهای دینار بەردەوامە لە دابەزین



سەرباری هەوڵەکان بانکی ناوەندی، بەڵام بەهای دینار بەردەوامە لە دابەزین، ئەمڕۆ  بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەتەوە.

ئێستا ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر ١٤٣ هەزار و ٨٥٠ دیناری عێراقییە، لە کاتێکدا ئەمڕۆ بانکی ناوەندی زیاتر لە ١٨٧ ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراقی ١٨٧ملیۆن و ٢٤٦ هەزار و ٣٨٠ دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، کە ١٢٨ ملیۆن و ١٤٦ هەزار و ٣٨٠ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەیە، ٥٩ ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی نەختینەیە.

بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی لە دیداری عێراقدا ڕایگەیاند، هەوڵەکانیان لەگەڵ بانکی فیدڕاڵی و گەنجینەی ئەمریکا بۆ سەقامگیرکردنی بەهای دینار و حەواڵەی دەرەکی سەرکەوتووبووە.

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بەهای دراو لای بانکی ناوەندی گرنگی گەورەی هەیە، سەرجەم لقەکانی بانکە ناوەندی لە سەرتاسەری عێراقدا کارلەسەر سەقامگیری گشتی بەهای دراو دەکەن.

 

 

 

 

لە باکوری کوردستان نەوت دۆرازیەوە
پێت لە باکوری کوردستان نەوت دۆرازیەوە
تەندروستی عێراق، هاوکاری نەخۆشخانەکانی گەرمیان دەکات
دوات تەندروستی عێراق، هاوکاری نەخۆشخانەکانی گەرمیان دەکات
پەیوەنیدر