تەندروستی عێراق، هاوکاری نەخۆشخانەکانی گەرمیان دەکات



ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەڵێت؛ وەزیری تەندروستی عێراق بڕیاری دا دەرمانی پێویست بۆ ڕووبەرووبوونەوەی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان بنێردرێت.

 

کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەرر لیستی یەکێتی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە:” وەزیری تەندروستی عێراق بڕیاری دا دەرمانی پێویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان بنێردرێت و وەزارەتی ڕاسپارد لەگەڵ رێکخراوی تەندروستی جیهانی هەموو ڕێوشوێنێک بگرنەبەر بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکە”.

یاروەیس نوسویەتی؛ بەهاورێتی د. گەیلان قادر سەرانی وەزیری تەندروستی عێراقمان کرد و لەگەڵ بەرێزیان دەزگا تایبەتمەندەکانی وەزارەت تاوتوێی ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیەکە و هاوکاری کردنی نەخۆشخانەکانی سنوورەکەمان کرد.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو؛ وەزارەتی تەندروستی عێراق لەگەڵ رێکخراوی تەندروستی جیهانی نمونەی پشکنینەکان ڕەوانەی تاقیگەکانی دەرەوە دەکەن و وەزیری تەندروستیش رەزامەندی لەسەر نوسراومان دەربڕی بۆ دابینکردنی لیستێک دەرمان کە نەخۆشخانەکانی کەلار داوایان کردبوو.

بەهای دینار بەردەوامە لە دابەزین
پێشت بەهای دینار بەردەوامە لە دابەزین
لەمڕۆوە بەنزین لە هەڵەبجە دەبێتە٧٥٠ دینار
دواتر لەمڕۆوە بەنزین لە هەڵەبجە دەبێتە٧٥٠ دینار
ەیوەندیدار