دانیشتنەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق دواخرا



دانیشتنی دادگای باڵای فیدڕاڵی بۆ بڕیاردان لەسەر درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان بۆ ٢٤ی ئەم مانگە دواخرا.

دادگای باڵای فیدڕاڵی رایگەیاندووە؛ لەدانیشتنی داهاتوودا كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئامادە بێت تا چارەسەرێك بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بدۆزرێتەوە.

بەپێی خشتەی کاری ئەمڕۆی دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی، دادگا دەبوو لەبارەی درێژکردنەوەی وادەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە، سەرجەم سکاڵاکارانیش ئامادەی دانیشتنەکە بن، بەڵام دانیشتنەکە بۆ ٢٤ی ئەم مانگە دواخرا.

 

پێشتر دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی پەیوەست بە دۆسیەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان لە رێکەوتی ٧/٢/٢٠٢٣، سازدرا، بەڵام بەهۆی دەرنەکردنی بڕیاری یەکلاکەرەوە، دادگا دانیشتنەکەی بۆ ٣/٥/٢٠٢٣  دواخست.

لەمڕۆوە بەنزین لە هەڵەبجە دەبێتە٧٥٠ دینار
پێت لەمڕۆوە بەنزین لە هەڵەبجە دەبێتە٧٥٠ دینار
داهێنەری زیرەکیی دەستکرد دەڵێت؛ لە کارەکەم پەشیمانم
دوات داهێنەری زیرەکیی دەستکرد دەڵێت؛ لە کارەکەم پەشیمانم
پەیوەنیدر