پاش ١٢ ساڵ، یەکەم سەرۆککۆماری ئێران سەردانی سووریا دەکات



لە سەردانێکی فەرمیدا سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی سووریا دەکات و لەگەڵ  بەشار ئەسەد سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، سەردانەکەی سەرۆککۆماری ئێران دوو رۆژ دەخایەنێت و شاندێکی باڵای سیاسی و ئابووریش یاوەری دەکەن .

لەلایەکی دیکەو بەپێی هەواڵی ئاژانسی سانا، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی ئێران، چاوی بە هاوتا سوورییەکەی دەکەوێت، جیا لە تاوتوێی بارودۆخی ناوچەکە، پەیوەندییە دوو قۆڵیەکانی نێوان هەردوو وڵات لەسەر ئاستی سیاسی و ئابوریی گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

سەردانەکەی ڕەئیسی، لەسەر بانگهێشتی بەشار ئەسەد بووە و ئامانجی سەرەکی سەردانەکە لایەنی ئابوورییە.

 

داهێنەری زیرەکیی دەستکرد دەڵێت؛ لە کارەکەم پەشیمانم
پێت داهێنەری زیرەکیی دەستکرد دەڵێت؛ لە کارەکەم پەشیمانم
بریندارێکی تەقینەوەکەی کەلار گیانی لەدەستدا
دوات بریندارێکی تەقینەوەکەی کەلار گیانی لەدەستدا
پەیوەندیدار