سكرتێری پهرلهمانی كوردستان، دەڵێت؛ بۆ هیچ کەس و لایەنێک نەهاتووە ئاراستەی کارکردنی پێکهاتەکان دیاری بکات.
مونا قاوهچی سكرتێری پهرلهمانی كوردستان، له راگهیهندراوێكدا ئاماژەی بهوه داوە، نوێنەرانی پێکهاتەکانی تورکمان، کریستیان و ئەرمەن لە پەرلەمانی کوردستان، نوێنەرایەتی راستەقینەی سەرجەم هاووڵاتیانی ئەو پێکهاتە نەتەوەییانە دەکەن، کە سەرجەمیان نەتەوەی رەسەنی ئەو نیشتمانەن و بابەتی کورسی کۆتاکان لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٢ و دواتر لە ساڵی ٢٠٠٩، جێگیرکراوە و مافی دەنگدان و بەشداری و رێژەی کورسی کۆتای پێکهاتەکان دیاریکراوە.
قاوهچی دەڵیت؛، بەداخەوە ژمارەیەک لایەنی سیاسی، لە پرۆسەی دیموکراسییەت و سیستمی کوتا پاشگەزبوونەتەوە، هێرشی ناڕەوا دەکرێتە سەر پێکهاتەکان و ئاماژە بە کەمکردنەوەی کورسی کۆتای پێکهاتە نەتەوەییەکان دەدرێت و لە دوا هەوڵیشیاندا لە دادگای فیدراڵی سکاڵایان تۆمارکردووە.
ناوبراو ئاشکراشیدەکات؛ دەستکاریکردن و کەمکردنەوەی رێژەی کورسی کۆتا لە پەرلەمانی کوردستان رەتدەکەنەوە و ئەوەی دەکرێت ههوڵێكه بۆ تێکدانی كهشوههوای پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان .