حكومەتی عێراق بڕیاری دامەزراندنی بۆ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان دەركرد بۆ ئەوانەی خەڵكی ناوچە كوردستانییەكانن.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەست دەكەن بە دامەزراندنی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم، ئەوانەی خەڵكی ناوچە جێناكۆكەكانن.
ڕاشیگەیاندووە، دامەزراندنەكە ئەو دەرچووانە دەگرێتەوە، كە دانیشتووی ئەو پارێزگایانەن، كە ناكەونە ناو هەرێمی كوردستان و پێناسی باری شارستانی-شیان سەر بەو پارێزگایانە.
جەختیشی كردۆتەوە، دامەزراندنەكە بەپێی پلەبەندی پزیشكی ژمارە 6ی ساڵی 2000ی هەموار كراو دەبێت و داواكارییەكەش بۆ دامەزراندن لەڕێگەی پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆنییەوە دەبێت.