ماوەی لێخۆشبوونی قەرزی ئاو كۆتایی دێت



ماوەی داشكاندن و لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی ئاوی هاووڵاتیان تەنها 8 ڕۆژی ماوە و كۆتایی دێت و بەڕێوەبەرایەەتی ئاوی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات، پەلە بكەن بۆ ئەوەی داشكاندنەكە بیانگرێتەوە.

ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و لەسەر فەرمانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیار درا بە لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی كرێی ئاو.

ڕاشیگەیاند، ئەو لێخۆشبوونە بۆ ماوەی مانگێكە، كە لە بەرواری 10- 4- 2023 دەستی پێ‌ كردووە و یەك مانگ بەردەوام دەبێت تا 10- 5- 2023، بۆیە هەر هاووڵاتییەك لەو ماوەیەدا كۆی قەرزی پارەی ئاوەكەی بدات لێخۆشبوونی 15%ی لە قەرزەكەی بۆ دەكرێت.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات، پەلە بكەن لە دانەوەی قەرزەكانیان تاوەكو سوودمەند بن لەو داشكاندنە.

لیستێكی دیكەی دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەنرا
پێت لیستێكی دیكەی دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەنرا
سلێمانی، نرخی كاره‌بای مۆلیده بۆ مانگی ٤ دیاریكرا
دوات سلێمانی، نرخی كاره‌بای مۆلیده بۆ مانگی ٤ دیاریكرا
پەیوەنیدر