ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە سەر کورسی پێکهاتەکان لە دادگای فیدراڵی سکاڵای تۆمار کرد.
سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەر لیستی کۆمەڵی دادگەری، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو مادە یاسایەی کە ١١ کورسی کۆتای بە پێکهاتەی تورکمان و مەسیحی و ئەرمەن بەخشیوە، ئەمڕۆ لە دادگای فیدراڵی سکاڵام لەسەر کورسی پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان تۆمارکرد.
لەكۆی ١١١ كورسی پەرلەمانی کوردستان، له ساڵی ٢٠٠٥، ١١ كورسی بۆ كۆتا پێكهاتەكان دیاریكراوەو کە ٥ کورسی بۆ تورکمان و ٥ی دیکەش بۆ کریستیانەکان و ١ کورسیش بۆ ئەرمەنەکانە، لە ئێستادا، كورسی پێكهاتهكان یهكێكه له خاڵه ناكۆكهكانی نێوان لایهنه سیاسیهكان.
دەقی نوسینەکە؛
ئەمڕۆ بەداوای ژمارە ( ٨٥/اتحادیە/٢٠٢٣) لە دادگای فیدراڵی سکاڵام لەسەر کورسی پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان تۆمارکرد، بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو مادە یاسایەی کە ١١ کورسی کۆتای بە پێکهاتەی تورکمان و مەسیحی و ئەرمەن بەخشیوە.
وردەکاریەکەی بۆ ڕۆژانی دادگایەکە.