ژنان داوای ٪٥٠ی کورسی پەرلەمان دەکەن



هاوپەیمانی ژنان سەردانی سەرۆکی پەرلەمانیان کرد، داوادەکەن ژنان ٪٥٠ی کورسییەکان پەرلەمانیان پێبدرێت.

ئەمڕۆ هاوپەیمانی ژنانی کوردستان سەردانی ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیان کرد، پاش کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان ئەنجامدا، کە پڕۆژە یاساییەکیان ئاڕاستەی سەرۆکی پەرلەمان کردووە، داوادەکرێت بەشێوەیەکی یاسایی ٪٥٠ی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ ژنان بێت.

بەهار عەلی یەکێک لە ئەندامانی هاوپەیمانێتییەکە دەڵێت “ڕێژەیەکی زۆری ژنانی ڕۆشنبیر و ئەکادیمی هەیە، هیچ هۆکارێک بۆ جیاوازی نێوان ژنان و پیاو نییە، بەشداری ڕاستەقینەی ژنان زامنی ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانە”.

هەروەها بڕیارە کەمپەینێک بۆ جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژە یاسایە دروستبکرێت، دەڵێت “کاتی ئەوەیە سوود لە ئەزموونەکانی ژنان وەربگیرێت، هەرێمی کوردستان پێویستی بە ئەزموونەکانی ژنانە، سەرۆکی پەرلەمانی باوەڕی بە پڕۆژەکە هەیە”.

 

لەسەر کورسی پێکهاتەکان سکاڵا تۆمار کرا
پێشت لەسەر کورسی پێکهاتەکان سکاڵا تۆمار کرا
نرخی دۆلار بەرزبووەوە
دواتر نرخی دۆلار بەرزبووەوە
ەیوەندیدار