نرخی دۆلار بەرزبووەوە



سەرباری ئەوەی ئەمڕۆ بانکی ناوەندی بڕێکی بەرچاوی دۆلار خستووەتە بازاڕەوە، بەڵام نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.

ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٣ هەزار دینارە، ئەم نرخەش بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا لە چەند ڕۆژی ڕابردوو نرخەکەی لەنێوان ١٤٠ بۆ ١٤٢ هەزار دینار بووە.

دابەزینی بەهای دینار لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق ١٨٣ ملیۆن و ٨ هەزار و ٩٤٤ دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، کە ١٦٢ ملیۆن و ١٠٨ هەزار و ٩٤٤ بە شێوەی حەواڵەبووە، ٢٠ ملیۆن و ٩٠٠ هەزاریش بە نەختینە خراوەتە بازاڕەوە.

 

 

ژنان داوای ٪٥٠ی کورسی پەرلەمان دەکەن
پێشت ژنان داوای ٪٥٠ی کورسی پەرلەمان دەکەن
کارەبا ئاگاداری دەداتە دوکاندارەکان
دواتر کارەبا ئاگاداری دەداتە دوکاندارەکان
ەیوەندیدار