مووچەی لیوا هاوبەشەکان دوادەکەوێت



سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، بەهۆی دابیننەکردنی نەختینە، دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکان دوادەکەوێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکان بەهۆی دابیننەکردنی پارە بۆ ڕۆژی پێنج شەممە دوادەکەوێت، لە کاتێکدا بڕیاربوو ئەمڕۆ سێ شەممە مووچەی لیواهاوبەشەکان دابەشبکرێت.

دواکەوتنی مووچە لە کاتێکدایە، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای بەندەری جیهانەوە ڕاگیراوە، دوو مانگیشە دابەشکردنی مووچە بەهۆی نەبوونی نەختینە لە پارێزگای سلێمانی کێشەی بۆ دروستدەبێت، مانگی ڕابردوو وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، خانەنشینانی پێشمەرگە و خوێندنی باڵا مووچەکانیان دواکەوت.

نرخی كاره‌بای موەلیده بۆ مانگی نیسان دیاریكرا
پێت نرخی كاره‌بای موەلیده بۆ مانگی نیسان دیاریكرا
ئاگادارییەک لە وەزارەتی کشتوکاڵەوە
دوات ئاگادارییەک لە وەزارەتی کشتوکاڵەوە
پەیوەنیدر