مەریوان حاجی جەمال دەرمان بۆ نەخۆشخانەیەکی هەڵەبجە دابیندەکات



بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند، سەرمایەداری نیشتیمانی مەریوان حاجی جەمال دەرمان بۆ نەخۆشخانەی منداڵانی هەڵەبجە دابین دەكات.

د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە، رایگەیاند:” بۆ هاوكاریكردن وپاڵپشتیكردنی بەڕێـوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە، سەرمایەداری نیشتیمانی مەریوان حاجی جەمال وەک پیشەی هەمیشەیی و مێژینەییان دەرمان و پێداویستی پزیشکی نارد بۆ نەخۆشخانەی منداڵبوون و منداڵانی هەڵەبجە بۆ ئەو جگەرگۆشانەی کە توشی نەخۆشی هـەوکردنی پەردەکـانی مێشک بوون “.

دەرمانەکان پێکھاتبوون لەمانە :
١-کانۆلا G24 بڕی (٧٠٠٠ دانە)
٢- قەنینەی فلاجیل بڕی (٢٠٠٠دانە)
٣-ڤیاڵی ڤانکۆمایسین بڕی (٣٠٠دانە)
٤-دەرزی پشت(Spinal) G22 بڕی (٥٠٠دانە)
٥- دەستکێش ی قەبارە ناوەند (٥٠٠ دانە)
٦-دەستکێش ی قەبارە گەورە (٥٠٠ دانە)
٧- قەنینەی پاراسیتۆڵ بڕی (١٠٠٠ دانە)
٨- ڤیاڵی سفتریاکزۆن بڕی (٣٠٠٠ دانە)
٩-ڤیاڵی سیفۆتاکسیم بڕی (٣٠٠٠ دانە )

کەشناسی سلێمانی: ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاتر لە ١٠٠ بۆ ٢٠٠ ملم باران باریوە
پێت کەشناسی سلێمانی: ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاتر لە ١٠٠ بۆ ٢٠٠ ملم باران باریوە
حاکم قادر: ھەڵەیەكی سیاسیە و نابێت ھیچ لایەنێک بیر لەلەتکردنی هەرێم و دوو ئیدارەیی بکاتەوە
دوات حاکم قادر: ھەڵەیەكی سیاسیە و نابێت ھیچ لایەنێک بیر لەلەتکردنی هەرێم و دوو ئیدارەیی بکاتەوە
پەیوەنیدر