حاکم قادر: ھەڵەیەكی سیاسیە و نابێت ھیچ لایەنێک بیر لەلەتکردنی هەرێم و دوو ئیدارەیی بکاتەوە


حاکم قادر حەمەجان رایگەیاند، مێژوو سەلماندویەتی دوو ئیدارەیی لەبەرژەوەندی کەس نییە و هیچ لایەنێک لێی سودمەند نابێت، ناشبێت گەلی كوردستان ڕێگە بدات ھیچ لایەنێك دۆخێک بخوڵقێنێت کە لێکترازانی ئەم هەرێمەی لێ بکەوێتەوە.

ئه‌مڕۆ دووشەممە 1ی ئایاری 2023، به‌بۆنه‌ی رۆژی جیھانی كرێكارانەوە، حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی، سه‌ردانی لقی سلێمانی یەكێتی سه‌ندیكاكانی كرێكارانی كوردستانی كرد و داوای لە سەندیكای كریكاران كرد داکۆکی لەمافە پیشەیی و دیموكراسییەكانیان بكات.

باسی لەوەشكرد، ” وەك یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە رابردودا پشتگیری تەواوی داواو مافە ڕەواو‌ یاساییەكانی چینی كرێكاران و سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی كوردەواریمان بووین، لە ئێستاو داھاتوویشدا بە ھەمان شێوە داكۆكی كارو پارێزەری مافەكانیان دەبین، چونكە یەكێتی ھەمیشە ھەڵقوڵاوی ناو كۆمەڵانی خەڵك بووە.”

راشیگەیاند:”لە ئێستادا ئەرکی لە پێشینەی حكومەتی هەرێمی كوردستانە لە خەمی دابینکردنی مووچە و بژێوی و ژیانی ھاوڵاتیاندابێت، نەک بەردەوام بن لە توندکردنەوەی ململانێکان و شکاندنی پەنجەکانی یەکتر، کە هەم خۆیان زەرەر دەکەن، هەم گەلی کوردستانیش باجەکەی دەدات، دەبێت حکومەت داهاتەکانی کۆبکاتەوە و بیرلەپەنابردن بۆ لێبڕین و پاشەکەوتی مووچە نەکاتەوە.”

ئاماژەی بەوەشکرد:”بە درێژایی مێژوو کورد هەرگیز سودی لە ناکۆکی ناوخۆیی نەبینیوە و هیچ لایەنێک لە دژایەتی بەرامبەرەکەی قازانجی نەکردووە، لە ئێستاشدا کە ئاڵەنگارییەکانی بەردەم هەرێم گەیشتونەتە لوتکە و هەوڵی لە ناوبردنی هەرێم دەدرێت، ھەڵەیەكی سیاسیە، دەرفەت بۆ دوو ئیدارەی و لێکترازانی زیاتر و نەهیشتنی قەوارەی هەرێم بدرێت، چونكە ھەرێمی كوردستان ھەرێمێكی دەستورییە و بە پێچەوانەوە دەبێت هەموان لەخۆیان ببورن و بەڕۆحێکی نیشتیمانییەوە و بە یەکگرتووی کاربکەن لە پێناو داواکانی گەلی کوردستان”.

May be an image of 6 people and textMay be an image of 5 people and textMay be an image of 7 people, crowd and textMay be an image of 3 people and textMay be an image of 4 people and textMay be an image of 6 people and text

 

مەریوان حاجی جەمال دەرمان بۆ نەخۆشخانەیەکی هەڵەبجە دابیندەکات
پێشت مەریوان حاجی جەمال دەرمان بۆ نەخۆشخانەیەکی هەڵەبجە دابیندەکات
لایەنە ناكۆكەكانی سودان دەچنە سعودیە
دواتر لایەنە ناكۆكەكانی سودان دەچنە سعودیە
پەیوەندیدار