لایەنە ناكۆكەكانی سودان دەچنە سعودیە



نێردەیەكی نێونەتەوەیی ڕایدەگەیەنێت، عەبدولفەتاح بورهان فەرماندەی سوپای سودان و محەمەد حەمدان دەقلۆ فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانی خێرا، وێڕای پێكدادانەكانی خەرتومی پایتەخت، ڕێككەوتن لەسەر ناردنی نوێنەرانیان بۆ دانوستان لە سعودیە.

ڤۆڵكەر پێرێتز تێردەی نێونەتەوەیی ڕایگەیاند:”سەرەتا گفتوگۆكان لەپێناو گەیشتندا دەبێت بە ئاگربەست، بۆ چەسپاندنی سەقامگیریی و گێڕانەوەی متمانە كە لەژێر سەرپەرشتی چاودێرانی نیشتمانی و نێودەوڵەتیدا دەبێت”، ئاماژەی بەو ئامادەكارییانەش كرد كە لەئێستادا بۆ سازدانی گفتووگۆكان دەكرێن.

بە وتەی نێردە نێونەتەوەییەكە:”هێشتا ڕووبەڕووبوونەوەی گەورە هەیە، تا هەردوولادا پابەند بكرێن بە ئاگربەستەوە، چونكە گرنگە پەیوەندی نێوان هەردوولا ئاسایی بكرێتەوە و پابەندبكرێن بە ئاگربەستەوە، بەو پێیەی شەڕكردن، گرتنەبەری ڕێوشوێنەكان، پێشڕەوی و دەستگرتن بەسەر شوێنەكاندا،پێشێلكردنی ئاگربەستن”.

بە بۆچوونی پێرێتز :”یەكێك لە ئەگەرەكان دانانی میكانیزمێكە بۆ چاودێریكردنی ئاگربەست كە چاودێرانی سودان و بیانی لەخۆبگرێت، بەڵام دەبێت دانوستانی لەسەر بكرێت، دانوستانەكانیش بۆ چەسپاندنی ئاگربەست لە سعودیە یان سودانی باشوور دەبن.

نێردە نێونەتەوەییەكە پێیوایە:”ڕەنگە ئەگەری یەكەم لە ڕووی لۆجستییەوە ئاسانتر بێت، چونكە هەردوولا پەیوەندییەكی یاشیان لەگەڵدا هەیە، لەگەڵ ئەمەشدا گفتوگۆكان لە سعودیە ڕووبەڕووبوونەوە لەخۆدەگرن، بەو پێیەی هەر لایەنێك پێویستی بە تێپەڕینێكی سەلامەتە بەناو خاكی لایەنی بەرامبەر لەپێناو گەیشتن بە وتوێژەكان”، ئەو كارەشی بە زۆر قورس لەقەڵەمدا بەبێ‌ دروستبوونی متمانە.

حاکم قادر: ھەڵەیەكی سیاسیە و نابێت ھیچ لایەنێک بیر لەلەتکردنی هەرێم و دوو ئیدارەیی بکاتەوە
پێشت حاکم قادر: ھەڵەیەكی سیاسیە و نابێت ھیچ لایەنێک بیر لەلەتکردنی هەرێم و دوو ئیدارەیی بکاتەوە
مێسی بە بۆندە نوێیەكەی لەگەڵ بەرشەلۆنە ڕازی بوو
دواتر مێسی بە بۆندە نوێیەكەی لەگەڵ بەرشەلۆنە ڕازی بوو
ەیوەندیدار