چی بكەیت ئەگەر وەسڵی كارتی نیشتمانی ون بكەیت؟

  • 227 بینین

بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی و باری شارستانی سلێمانی ڕێنماییەكانی بۆ هاووڵاتیان سەبارەت بە ونكردنی وەسڵی وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانی بڵاودەكاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی و باری شارستانی سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، لە كاتی ونبوونی وەسڵی وەرگرتنەوەی كارتی نیشتیمانیەكەت پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بكەی یان ئەو فەرمانگانەی، كە مامەڵەی كارتی نیشتیمانی لێكردوە وەك قەزا و ناحیەكانیەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان بۆ دووبارە بە دەست هێنانەوەی وەسڵێكی نوێی وەرگرتنەوەی كارتی نیشتیمانیەكەت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، پێویستە هاووڵا تیەكە پێناسی باری شارستانی پێ بێت بۆ دۆزینەوەی ناوەكەی لە سیستەمەكەدا.

جەختیشی كردۆتەوە، تەنها ئەو كەسە ئەتوانی كارتەكە وەربگرێتەوە، كە ناوی لە وەسڵەكەدا تۆمار كراوە.

شارەوانی سلێمانی موڵكێكی نایاب دەفرۆشێت
پێشتر شارەوانی سلێمانی موڵكێكی نایاب دەفرۆشێت
بانکی ناوەندی عێراق چەند بڕیارێكی دیكەی دەركرد
دواتر بانکی ناوەندی عێراق چەند بڕیارێكی دیكەی دەركرد
پەیوەندیدار