باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق باسى یارییەكەی ئەمشەو دەكات



 

باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق، باس لە یارییەكەی ئەمشەوی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی دەكات بەرامبەر بە هەڵبژاردەی ئێران و دەڵێت، وەرزش سیاسەت تێدەپەڕێنێت.


بەپێی تویتێك كە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەلایەن ئەلینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق، لەبارەی یاریيەكەی ئەمشەوی ئەمریكا و ئێران لە تۆڕی كۆمەڵایەتی “تویتەر” بڵاوكرایەوە”یاریيەكەی ئەمشەوی جامی جیهانی گەورەیە، هەڵبژاردەی ئەمریكا بەرامبەر بە هەڵبژاردەی ئێران یاری دەكات، پشتیوانی هەڵبژاردەی وڵاتەكەم دەكەم”.

بە وتەی رۆمانۆوسكی”ئەمشەو دەبینین چۆن وەرزش دەتوانێت سیاسەت تێپەڕێنێت و خەڵك لەبارەی شتێكی ئەرێنییەوە یەكبخات كە ئەویش خۆشەویستییە بۆ ئەو یارییە جوانە”.

ئەمشەو لە گەڕی سێیەم و كۆتایی یاریی گروپەكان لە مۆندیالی قەتەر 2022، هەردوو هەڵبژاردەی ئەمریكا و ئێران ڕووبەڕووی یەكدەبنەوە، یارییەكەش لەگەڵ ئەوەی ڕووبەڕووبوونەوەیەكی وەرزشییە، لەنێوەخن و دووتوێی خۆیدا، واتای ململانێ‌ و كێبڕكێیەكی سیاسی لەنێوان هەردوو وڵاتدا دەگەیەنێت.

وەزارەتێك بۆ دەرماڵەی فەرمانبەران بڕیاری دا
پێشت وەزارەتێك بۆ دەرماڵەی فەرمانبەران بڕیاری دا
نرخی نەوت بەرزبۆوە
دواتر نرخی نەوت بەرزبۆوە
پەیوەندیدار