مۆرینۆ بە یەك وشە وەڵامی ڕۆیشتن بۆ چێڵسی دەداتەوە



خۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری یانەی ڕۆما، بە یەك وشە وەڵامی جێهێشتنی تیپەكەی لەكۆتایی ئەم وەرزە، و دەستبەكاربوونی لە یانەی چێڵسی، دەداتەوە.


چێڵسی لەدوای دوورخستنەوەی تۆماس توخێل و گراهام پۆتەر لە كارەكانیان و دەستبەكاربوونی فرانك لامپارد وەك ڕاهێنەری كاتی تا كۆتایی وەرز، كار بۆ بەستنی بۆند لەگەڵ مۆرینۆدا دەكات.

ڕۆژنامەی “كۆریێر دیلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی بڵاویكردەوە، مۆرینیۆ هێشتا داهاتووی خۆی یەكلایی نەكردووەتەوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش حەز دەكات لە ڕۆما بمێنێتەوە.

بەپێی ڕۆژنامەكە، مۆرینیۆ سەلماندی كە ئارەزووی مانەوەی هەیە لە ڕۆما، دوای ئەوەی بە بە “نەخێر” وەڵامی یەكێك لە بەڕێوەبەرانی چێڵسی دایەوە كە ویستبووی چاوی پێی بكەوێت و بیخاتە لیستی كاندیدەكانەوە بۆ سەركردایەتیكردنی تیپەكە.

ڕۆژنامە ئیتاڵییەكە نوسیویەتی، ڕاهێنەرە پورتوگالییەكە دەیەوێت سەرەتا گوێ لە ئیدارەی ڕۆما بگرێت و پلانەكانی یانەكە بۆ ماوەكانی داهاتوو بزانێت.

لە گەرمیان نەشتەرگەری منداڵ بوون ڕوو لە كەمبوونەوە دەكات
پێشت لە گەرمیان نەشتەرگەری منداڵ بوون ڕوو لە كەمبوونەوە دەكات
ئەندۆمی قەدەغە كرا و لە 100 وڵات بەرهەمەكانیان كشاندەوە
دواتر ئەندۆمی قەدەغە كرا و لە 100 وڵات بەرهەمەكانیان كشاندەوە
ەیوەندیدار