بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە تێچووی حەجی ئەمساڵ دیاریی دەكات



تێچوی پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستانەوە دیاریی دەكرێت و بەپێی ڕاگەیەندراوێكیش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكەوە، تێچوی هەر حاجیەك چوار هەزار و 500 دۆلارە و وەزارەتیش ئەوقافیش بە بڕی 330 هەزار دینار پاڵپشتی پڕۆسەكە دەكات.

ئەمڕۆ دوو شەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە” ئاگاداری هەمو ئەو هاوڵاتیانە دەكاتەوە ئەوانەی كە ئەمساڵ مافی گەشتكردنیان هەیە بۆ حەج، ئەوا سبەی سێشەممە سەردانی نوسینگەكانی حەج و عومڕە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بكەن بەمەبەستی تەواوكردنی مامەڵەكانیان و دانی بڕە پارەی تێچوی حەج كە بۆ هەر حاجییەك بۆ گەشتی ئاسمانی چوار هەزار و 500 دۆلار دۆلارە و بۆ گەشتی وشكانیشش سێ هەزار و 800 دۆلارە، دواكاتیش بۆ وەرگرتنی رۆژی 10ی ئەم مانگەیە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”دیاریكردنی تێچوی پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان، لە كاتێكدایە كە دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عێراقی لە چەند رۆژی رابردودا بە نوسراوی فەرمی تێچوی گەشتی حاجیان بۆ شاری مەدینە و خەرجییەكانی رێگا و مانەوە لە شاری مەدینە و گواستنەوەی ناوخۆیی و گەشتی ئاسمانی و وشكانی بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستانی ناردوە هەروەها لەگەڵ تێچوی پڕۆسەی حەج بۆ هەر حاجییەك كە لە لایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە لە شاری مەككەی پیرۆز خەرجكراوە كە بە پێی ئەم خشتەیەی خوارەوە ڕون كراوەتەوە”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان دەڵێت”تێچوی پرۆسەی حەج بۆ هەر حاجییەك لە شاری مەدینە لە لایەن دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عێراق كە دانراوە (ئۆتێلی مەدینە 446 دۆلار) خواردنی مەدینە ($62،$78) سەرپەرشتیاری سعوودی ($446 دۆلار) دامەزاروەی – المطوفین ($1204- $1204) گەشتی ئاسمانی (450 دۆلار) گەشتی وشكانی (187 دۆلار) گەشتی ناوخۆیی لە مەدینە (53- 48 دۆلار)، كرێی حەواڵەی پارە بۆ سعودیە (10 – 10 دۆلار) كۆی خەرجی عیراق لە سعودیە – مەدینە (2671 – 1973 دۆلار)”.

“تێچوی حەج بۆ هەر حاجییەك لە شاری مەككەی پیرۆز كە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە خەرجكراوە، ئۆتێلی مانەوەی حاجیان لە شاری مەككە (1300 – 1300 دۆلار) خواردنی حاجیان لە شاری مەككە (380 – 380 دۆلار) خەرجی جۆراو جۆر (229 – 229 دۆلار) كۆی خەرجی لە سعودیە – مەككە (1900 – $1900″، ئەمەش لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی پێكراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان بەپێویستی دەزانێت” بۆ هاوڵاتیانی ڕونبكاتەوە كە تێچوی هەر حاجییەك بەرێگای گەشتی ئاسمانی (4571) دۆلار بووە بە پاڵپشتی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، بووە (4500) دۆلار هەروەها تێچوی حەجی وشكانی (3873) دۆلار بووە بە پاڵپشتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بووەتە (3800) دۆلار”.

هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دوا وادە بۆ پەسەندكردنی بودجە دادەنێت
پێت هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دوا وادە بۆ پەسەندكردنی بودجە دادەنێت
ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی بەزین هەرزان دەبێت
دوات ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی بەزین هەرزان دەبێت
پەیوەنیدر