دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، ئەوکەسەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەقەی لە براکەی خۆی کرد و کوشتی لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیرکراوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کاتژمێر ١٢:٢٠ خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە گەڕەکی( خەبات ) ی شاری سلێمانی تۆمەتبار ( بەهمەن عومەر محمد حمەصالح ) لە دایکبووی ١٩٩٦ لەسەر کێشەی ( میرات ) لەگەڵ برایەکی بەناوی ( بەرزان عومەر محمد حمەصالح ) لەدایکبووی ١٩٨٢ دەبێتە کێشەیان و بەچەکی جۆری ( کڵاشنکۆف ) تەقەی لێدەکات و دەیکوژێت.
لە روونکردنەوەکەدا ئاسایش ئاماژەی بەوەکردووە، لەکاتی ڕووداوەکەدا مەفرەزەکانی ئاسایشی سلێمانی لە شوێنی ڕووداوەکە دەبن و پاش ئەوەی تۆمەتبار بەچەکەوە لە ماڵی براکەی هەڵدێت دەستگیری دەکەن و لە لێکۆڵینەوەدا تۆمەتبار دان بە تاوانەکەیدا دەنێت کە براکەی خۆی کوشتووە.
دەشڵێت:”لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێ ی ماددەی ( ٤٠٦ ) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و دەستگیراوە بەسەر ئەو چەکەی تاوانەکەی پێئەنجامدراوە”.