وەزیری دارایی و ئابوری رایگەیاند، بۆ مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران تەنها ٤٠٠ ملیار دینارەکەی بەغدا و ٨٠ ملیۆن دیناریان لەبەردەستە و ٥٠٠ ملیار دینار کورتهێنانیان هەیە بۆ دابەشکردنی مووچە.
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی رووداو رایگەیاند، تا ئێستا ٤٠٠ ملیار دینارەکەی بەغدا نەگەیشتووەتە هەرێمی کوردستان و ئەمڕۆ نووسراویان کردووە بۆ ئەوەی پارەکە بنێردرێت.
وتیشی: تا ئێستا سێ جار رێککەوتنمان لەگەڵ بەغدا کردووە بەڵام ئەمجارە لایەنی گەشبینیم زیاترە.