سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی كاركردن لە یەكتربڕی (ئارام)، شەقامێكی سەرەكی دادەخرێت.
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویكردەوە، كە بەهۆی كاركردن لە یەكتربڕی (ئارام)، شەقامی سەرەكی لە گەڕەكی مامەیارەوە سایدی بەرەو شەقامی مەلیك محمود لە سبەینێ (۱ی ئایاری ۲٠۲۳)ەوە بەڕووی شۆفێران دا دادەخرێت.
ئاگادارییەك لە سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی یەوە:
سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی، ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتیانی خۆشەویست دەكاتەوە؛ بەهۆی كاركردن لە یەكتربڕی (ئارام)، شەقامی سەرەكیی لە گەڕەكی مامەیارەوە سایدی بەرەو شەقامی مەلیك محمود (٦٠ مەتری)، لە سبەینێ (۱ی ئایاری ۲٠۲۳)ەوە دادەخرێت بەڕووی شۆفێران دا. سوپاس بۆ هاوكاری و پابەندبوونتان.
سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی
٣٠ی ٤ی ٢٠٢٣