دوابەدوای بڕیارەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، وەزیری پەروەردە بڕیاریدا بە پێدانی بڕی 100 هەزار دینار وەك پاداشت و جەژنانە بە فەرمانبەرانی خزمەتگوزاری وەزارەتەكەی.
ئیبراهیم نامس جبوری، وەزیری پەروەردەی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ئێستادا زیاتر لە 550 خوێندنگە لەژێر جێبەجێ كردندان.
ڕاشیگەیاندووە، بڕیاریان داوە بە پێدانی بڕی 100 هەزار دینار وەك پاداشت بۆ فەرمانبەرانی خزمەتگوزار.
ئەم بڕیارەی وەزیری پەروەردە لەكاتێكدایە، كە لە كۆتایی مانگی ڕەمەزاندا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە پێدانی بڕی 100 هەزار دینار وەك جەژنانە بە فەرمانبەرانی خزمەتگوزار و ژینگەپارێز لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان.