بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی لە دیوانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە سەر سكاڵای یاسایی وەزارەتەكەیان چەندین باندی فریوودەریان دەستگیركردووە، كاریان فریوودانی خوێندكاران بووە .
بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی لە دیوانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڵاویكردەوە، لە چەند رۆژی رابردوودا هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای هەولێر و سلێمانی، لەسەر سكاڵای یاسایی وەزارەتی پەروەردە ،چەندین باندی فریوودەریان دەستگیركردووە.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە ئەو باندانە لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان قوتابیان و خوێندكاران یان فریوو داوە بەبەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان بۆ گزیكردن (غش)، بەمەبەستی بەدیهێنانی دادپەروەری سكاڵاكاردەبین لەسەر هەر كەس و باندێك تۆماردەكەین .
راگەیندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی وەزارەتی پەروەردەوە:
لە چەند رۆژی رابردوودا هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای هەولێر و سلێمانی، لەسەر سكاڵای یاسایی وەزارەتی پەروەردە،چەندین باندی فریوودەریان دەستگیركردووە، كە لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان قوتابیان و خوێندكاران فریوو دەدەن بەبەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان بۆ گزیكردن (غش).
بەمەبەستی بەدیهێنانی دادپەروەری سكاڵاكاردەبین لەسەر هەر كەس و باندێك، كە بانگەشەی نایاسایی لەبارەی تاقیكردنەوەكان بكات و رووبەڕووی دادگاكانیان دەكەینەوە. سوپاسی تایبەت بۆ هەماهەنگی و ماندووبوونی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە گشت پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان.
بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی لە دیوانی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان
٣٠ی ٤ی ٢٠٢٣