سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە بەهای نزیكەی 61 ملیۆن دینار دەرمان و پێداویستی پزیشكی بۆ نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی دابین دەكات.
د. پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی ڕایگەیاندووە، د. ڕێواس فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بایی ٦٠ ملیۆن و 681 هەزار دینار دەرمان و پێداویستی تاقیگەیان بۆ دابین كردین بەمەبەستی دیاری كردن و چارەسەركردنی حاڵەتەكانی هەوكردنی پەردەی مێشك.
ڕاشیگەیاندووە، د. زانا، ڕاوێژكاری سەرۆكی پەرلەمان و كاك فەرهەنگ، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆكی پەرلەمان زۆر هاوكارمان بوون لە ڕایی كردنی كارەكانی دابین كردنی ئەو هاوكارییە.
ماوەی زیاتر لە مانگێكە نەخۆشی “هەوكردنی پەردەی مێشكی منداڵان” لە سلێمانی و هەڵەبجە بڵاوبۆتەوە و وەك تەندروستی هەرێم و عێراق ئاشكرای دەكات، حاڵەتەكان مەترسیدار نیین و چارەسەر دەكرێن.